ئیسپانیا

ئیسپانیۆل سێیەم ڕاهێنەری وەرزیان دەستنیشان کرد

یاریگا- یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی ئابیلاردۆ فێرناندێزیان وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە دەستنیشان کرد.

سپاردنی ئەو ئەرکە بە ئابیلاردۆ، سێهەم جارە لە ماوەی ئەم وەرزەدا ئیسپانیۆل ڕاهێنەرێک بۆ یانەکەیان دابنێن.

ناوبراو کە ماوەی ساڵانی 1994-2002 بەرگریکاری بارسێلۆنا بووە، پێشتر ڕاهێنەرایەتی یانەکانی سپۆرتینگ خیخۆن و ئالاڤێسی کردووە. ئەرکی نوێی ئاسان نابێت بەوپێیەی ئیسپانیۆل ئەم وەرزە بارودۆخی ئێجگار خراپە لە کۆتا پلەی ڕیزبەندیی لالیگا دێت. یەکەم یاری ئابیلاردۆ وەک ڕاهێنەری نوێ، بەرامبەر بارسێلۆنای پێشەنگە لە دێربی کەتەلۆنیا.

Back to top button