ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

بارسێلۆنا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد

یاریگا
یانەی بارسێلۆنا توانیویەتی وەرزی رابردوو داهاتێکی خەیاڵی لە چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت و ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار بکات.

ماڵپەری فەرمی یوێفا لیستی داهاتی یانە بەشداربووەکانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگی بڵاوکردەوە و بلاوگرانا بە 117 ملیۆن یۆرۆ پلەی یەکەمی گرتووە و توانیویەتی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار بکات، چونکە پێشتر هیچ یانەیەک ئەو داهاتەی نەبووە و زۆرترین داهاتیش لە وەرزێکدا پێشتر یۆڤێنتوسی ئیتاڵی تۆمار کردووە، کاتێک ل وەرزی 2016-2017 داهاتەکەیان گەیشتە 110 ملیۆن یۆرۆ.

ئەم ریکۆردەی بارسا بە هۆی دەرکردنی یانەکانی ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید بوو، هەروەها لیڤەرپول بە 111 ملیۆن یۆرۆ و تۆتێنهام بە 101 ملیۆن یۆرۆ لە دوای یانە ئسپانیەکە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button