ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لە دەرگای یانەیەکی ئیسپانیەوە هولک دەگەڕێتەوە ئەورووپا

یاریگا- یانەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی لە هەوڵدایە جیڤانیتۆ ڤیێرای ناسراو بە هولک، لە گواستنەوەکانی زستانەدا بگوازێتەوە ڕیزەکانی.

هێرشبەرە بەڕازیلییەکە، کە پێشتر لە پۆرتۆ و زینیت یاری کردووە و لە ئێستادا لە شەنگهای چینیە، بۆیە ئیسپانیۆل دەیەوێت لە ڕێگەی سەرۆکی یانەوە کە چینیە و پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ شەنگهایدا هەیە، کەڵک لە پەیوەندییەکان وەربگرێت و یاریزانەکە بە خواستن و بۆ ماوەی شەش مانگ بگوازێتەوە.

ئەم هەوڵانەی یانە کەتەلۆنییەکە لە کاتێکدایە، لە کۆتا پلەی ڕیزبەندیی لالیگا دێن و هەرچی خولی چینیە، لە مانگی مارسی ساڵی دادێ دەست پێدەکاتەوە و بەوەش شەنگهای رەنگە تەنها نزیکەی چوار مانگێک لە تواناکانی هولک دووربێت.

Back to top button