ئینگڵته‌راگرنگترین

کلۆپ و مۆرینهۆ : بۆکسینگ دەی تاوانە

یاریگا-یۆرگن کلۆپ و خۆزێ مۆرینهۆ دژایەتی خۆیان بۆ کلتوری بۆکسینگ دەی دەربڕی.

ساڵانە لە ئینگلتەرا جیاواز لە وڵاتانی دیکە ، لە دەورووبەری کریسمس و ساڵی نوێدا لەبری پشوو یانەکان ناچاردەکرێن لە ماوەی دوو یاخود سێ رۆژدا  دوو یاری ئەنجام بدەن بۆ ماوەی دە رۆژ.

کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول بەر لە یارییەکەی لێیستەر وتی”بە هیچ شێوەیەک ئاسایی نیە، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی یاریزانان ناچاربکرێن لە ٤٨ کاتژمێردا دوو یاری ئەنجام بدەن. راهێنەران کێشەیان نیە بەڵام یاریکردن لە ٢٦ مانگدا و دواتر لە ٢٨ ئەمە تاوانە بۆ یاریزانان”.

 مۆرینهۆش لەلایەن خۆیەوە وتی ” ئەمە دژی هەموو یاسایەکی زیندەوەرزانی و فیسیۆلۆجییە کە وا لە یاریزان بکەیت دوای ٤٨ کاتژمێر یاری ئەنجام بداتەوە. ئەمە تاوانە دژیان دەکرێت

تیمەکەی کلۆپ لە ٢٩ی مانگدا یاری هەیە بەڵام هەریەک لە تۆتنهام و  واتفۆرد، ئێڤەرتۆن و مان یونایتد و برایتۆن و چەند یانەیەکی دیکە دەبێت دوای ٤٨ کاتژمێر یاری ئەنجام بدەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button