ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
ریاڵ بیتس گرێبەستێکی نوێی لەگەڵ خواکین واژۆکرد
یاریگا-یانەی ریاڵ بیتس گرێبەستی خواکینی کاپتنی یانەکەی تاوەکو تاوەکو ٢٠٢١ درێژکردەوە.
یاریزانە بە ئەزموونەکەی لالیگا واژۆی لەسەر یەک ساڵ و نیوی کرد لە کاتێکدا تەمەنی گەیشتووەتە ٣٨ ساڵ.
هێرشبەرەکە لەم وەرزەدا شەش گۆڵی تۆمارکردووە و لە کاتی تازەکردنەوەکەدا وتی “پێم وایە لە لوتکەی ئاستم دام هێشتا دەتوانم یاری بکەم و بەردەوام دەبم لە دڵخۆشکردنی یانەکەم”.
ناوبراو لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا یەکەم یاری بۆ بیتس ئەنجام داوە و دوای یاریکردن بۆ ڤالێنسیا،مەلەگا و فیۆرەنتینا لە ٢٠١٥دا گەڕایەوە یانە دێرینەکەی و یەکەم هاتریکی ژیانی خۆشی لەم مانگەدا تۆمارکرد بەرامبەر ئەتلەتیک بلباو لەو یارییەی ٣-٢ براوەبوون.