ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

زانیاری نوێ لەسەر پەیوەندیکردنی ئیبراهیمۆڤیج بە میلانەوە

یاریگا-گەڕانەوەی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج بۆ ئەیسی میلان  لە هەموو کات نزیکترە پاش گۆڕانکارییەک لە گرێبەستەکەیدا.

هەفتەی رابردوو راگەیەندرا گفتوگۆکان شکستیان هێناوە بەڵام ئەمڕۆ رۆژنامەکانی ئیتاڵیا کۆکن لەسەر ئەوەی پەیوەندیکردنی ئەستێرە ناودارەکە بە رۆسۆنێرییەوە بۆ دووهەم جار.

سەرەتا لە میانەی گفتوگۆکاندا بەهۆی بەرزی تەمەنی یاریزانەکە میلان ئامادەبوو گرێبەستێکی شەش مانگی لەگەڵ واژۆبکات و درێژکردنەوەی بەند بوو بە گەیشتنی یانەکە بە یۆرۆلیگ یاخود چامپیۆنزلیگ و لەگەڵ چەند مەرجێکی دیکەی تایبەت بە ئاست و ئەنجامی ئەو یاریزانە. بەڵام لە گرێبەستە نوێیەکەدا کە هەردوولا رێککەوتوون لەسەری  گرێبەستەکە بۆ شەش مانگ دەبێت لەگەڵ نوێکردنەوە بەگوێرەی ئاست  وئەنجامی کەسی زڵاتان بە بێ بەستنەوەی بە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان.

میلان هیوادارە ئیبرا وەڵامی کۆتاییان بداتەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا. بەڵام تا ئەم ساتە وەختەش زڵاتان بژاردەی دووهەمی هەیە کە یانەی ئێڤەرتۆنە بە راهێنەرایەتی کارلۆ ئەنشلۆتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button