ئه‌وروپائینگڵته‌را

وەڵامی داواکەی لیڤەرپول درایەوە

یاریگا
پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەڕا داوایان کرد رێگەیان پێ بدرێت ئەم وەرزە لۆگۆی مۆندیالی یانەکان لەسەر درێسەکانیان دابندرێت، وەڵامەکەیان وەرگرتەوە و تەنها یەک یاری دەتوانن ئەو کارە بکەن.

ماڵپەری تۆپی پێ ئینگڵتەڕا ئەمڕۆ بە فەرمی وەڵامی داواکەی رێدزی دایەوە و ئەو یانەیە تەنها بۆ یەک یاری داهاتوویان لە پرێمەرلیگ ئەویش بەرامبەر وێلڤەرهامبتۆن دەتوانن ئەو لۆگۆیە لەسەر درێسەکانیان دابنێن و دواتر ناتوانن بۆ هیچ یارییەکی دیکە ئەم لۆگۆیە بەکار بێنن.

لە یاساکانی پرێمەرلیگ و خولەکانی دیکەی ئیگڵتەڕادا هاتووە بێجگە لە دروشمی خێرخوازی، یانەکان بۆیان نیە هیچ لۆگۆ و دروشمێکی دیکە لەەر درێسەکانیان دروست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button