ئه‌وروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

دوو مانگی قورس چاوەڕێ چێڵسی دەکات

یاریگا
یانەی چێڵسی سەرەرای ئەوەی هیچ یاریزانێکیان لە گواستنەوەی رابردوو نەبوو، بەڵام توانیویانە ئەنجامی باش بەدەست بێنن.

یانە لەندەنیەکە دوو مانگی سەرەتای ساڵی 2020 چەندین یاری قورسیان لە پێشە، ئەوان سەرەتا لە 21ـی یەکەم مانگی ساڵی نوێ رووبەرووی ئارسێناڵ دەبنەوە لە پرێمەرلیگ، دوای 10 رۆژی دیکە واتە لە دووەم مانگی ساڵی نوێ رووبەرووی لیستەر سیتی دەبنەوە و لە 17ـی شوباتی 2020 ئەمجارەیان یارییان لەگەڵ مانچێستەر یونایتد هەر لە پرێمەرلیگ هەیە و پاش پێنج رۆژی دیکەش رووبەرووی تۆتێنهام دەبنەوە.

چێڵسی دوای سێ رۆژ لە یارییەکەی بەرامبەر تۆتێنهام، ئەمجارەیان لە چامپیۆنزلیگ رکابەری بایرم میونشن دەکەن و لە مانگی ئاداریش یاری گەڕانەوە لەگەڵ باڤارییەکان دەکەن و پاشان لە پرێمەرلیگ رکابەری مانچێستەر سیتی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button