ئه‌وروپائینگڵته‌را

لیڤەرپول داوای پێداچونەوە لە بریارێکی پرێمەرلیگ دەکات

یاریگا
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەڕا داوا لە بەرپرسانی پرێمەرلیگ دەکەن پێداچونەوە لە بریاری دانانی لۆگۆی مۆندیالی یانەکان لەسەر درێسەکانیان دەکەن.

ماڵپەری لیڤەرپول ئیکۆ بڵاویکردووە بەرپرسانی رێدز داوایان کردووە رێگەیان پێ بدرێت لۆگۆی مۆندیالی یانەکان لەسەر درێسەکانیان دابنێن و بە مافی خۆیان دەزانن ئەو کارە بکەن، بۆیە داوایەکیان ئاراستەی بەرپرسانی پرێمەرلیگ کردووە و چاوەڕێ وەڵامەکەیانن.

لە خولی ئینگڵتەڕا بێجگە لە دروشمی خێرخوازی رێگە نادرێت هیچ لۆگۆیەکی دیکە لەسەر درێسەکان دابنرێن و بەم هۆیەور لیڤەرپول دوای بەدەست هێنانی نازناوی مۆندیالی یانەکان، ناتوانن هاوشێوەی ریال مەدرید و یانەکانی دیکە لۆگۆی مۆندیالەکە لەسەر درێسەکانیان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button