ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بارسیلۆنا و نێیمار جارێکی دیکە دەبنەوە باسی گەرمی میدیاکان

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیانەوێت هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە هەوڵەکانیان دەست پێ بکەنەوە بۆ گواستنەوەی نێیمار داسیلڤا هێرشبەری بڕازیلی پاریس سانجێرمانی فڕەنسا.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی بلاوگرانا لە هەوڵی ئەوەدان هاوینی داهاتوو جارێکی دیکە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە بڕازیلیەکەی پێشووی یانەکەیان دەست پێ بکەنەوە و ئامادەن نیوەی ئەو پارەیە بە شازادەکان بدەن کە ئەو یاریزانەیان پێ فرۆشتووە، هەرچەندە ئەو یانەیە داوای تەواوی پارەکە 222 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە مێسی داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە بە هەر جۆرێک بێت نێیمار بگەرێننەوە یانەکەیان، بۆیە پێدەچێت ئەو یانەیە ئەگەر ناچار ببێت، 222 ملیۆنەکەشی بۆ خەرج دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button