ئینگلتەرا

گواردیۆلا لە کێبڕکێی نازناوی پریمەرلیگ ئاڵای سپی هەڵکرد!

یاریگا- پیپ گواردیۆلا بە ئاشکرا بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پریمەرلیگ یانەکەی خستە دەرەوەی کێبڕکێکانەوە.

بێهیوابوونی پیپ دوای تۆمارکردنی ئەنجامە ناجێگیرەکانی ئەم دواییانەی سیتیزینسەوە هات کە بەهۆیەوە جیاوازییەکەی لەگەڵ لیڤەرپووڵی پێشەنگ زۆر فراوانتر بووەوە، بۆیە گوتی: “هەوڵ دەدەین هەموو یارییەکانمان ببەینەوە تا بتوانین بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو سەربکەوین. دوای 16 بردنەوە لە کۆی 17 یاریاندا (لیڤەرپووڵ) پێم وا نییە لە تواناماندا هەبێت کێبڕکێیان بکەین. کاتێک ئەوان لە کۆتا 53 یان 54 یاریاندا تەنها یەک دۆڕاندنیان هەبێت، لۆژیکی نییە لە 11 یاریی داهاتوویاندا 5 یاری شکست بخۆن. بۆیە من گەشبین نیم بەوە.”

قسەکانی گواردیۆلا لە کاتێکدایە هێشتا نیوەی یەکەمی یارییەکانی خولی ئینگلیزیی کۆتایی نەهاتووە، بەڵام بە یارییەکیش کەمتر هێشتا تیمەکەی یۆرگن کڵۆپ 11 خاڵ لە پێش مان سیتی سێهەمەوە دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button