ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

یانەیەکی گەورەی ئەرووپا لە گواستنەوەی تەواوەتی هالاند نزیک بۆتەوە

یاریگا- بە گوێرەی هەواڵی میدیا جیاوازەکانی ئیتاڵیا، ئێرلین هالاندی هێرشبەری لاو بە تەواوەتی لە یانەیەکی ئەو وڵاتەوە نزیک بووەتەوە.

ڕۆژنامەی کۆرێری دیلۆ سپۆرت و هەروەها توتو سپۆرتی نزیک لە یانەی یوڤێنتوس بڵاوی کردووەتەوە خانمە پیرەکە نزیکبۆتەوە لە یەکلایکردنەوەی گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرەکەی ساڵزبێرگی نەمسایی کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ ئەم یانەیە 30 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەم هەواڵەی ڕۆژنامەکانی ئیتاڵیا لە کاتێکدایە کە لاوە دەرکەوتووە نەرویژییەکە پێشتر ڕایگەیاندبوو بیانکۆنێری ڕەت کردۆتەوە بە هۆی ئەوەی پێی وابووە هێشتا زۆر زوو بووە بۆ ئەو ئەزموونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button