ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

پاریس و ئەتڵەتیکۆ لەسەر گواستنەوەی کاڤانی رێککەوتوون

یاریگا-یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید نزیکە لە گواستتنەوەی ئێدین کاڤانی گۆڵکاری پاریس سان جێرمان.

بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناودار کاڤانی لەم ساڵدا دەگاتە ئیسپانیا و گرێبەستەکەی بۆ سێ وەرز دەبێت. هەرچەندە بڕیار وابوو لە هاویندا بێ بەرامبەر پاریس جێبهێڵێت بەڵام ئەتلەتی دەیەوێت مانگی داهاتوو بەدەست بهێنێت وەک چارەسەرێک بۆ قەیرانی کەمی گۆڵەکانی یانەکە.

کاڤانی بەهۆی پێکان و نەخۆشی چەند جارێک دوورکەوتەوە بە جۆرێک کە تەنها لە ١٠ یاریدا بەشداریکردووە. هەروەها هاتنی ماورۆ ئیکاردی خولەکەکانی یاریکردنی گۆڵکارە مێژووییەکەی پاریسی کەمکردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button