ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ
ستانکۆڤیج ئینتەری جێهێشت و بووە راهێنەری یانەیەک
یاریگا-دییان ستانکۆڤیج ئەستێرەی مێژوویی ئینتەر میلان وازی لە پۆستەکەی هێنا لەگەڵ یانەکەی و دەبێتە راهێنەری رێد ستار.
تەنها مانگێک لەمەوبەر ستانکۆڤیج کرا بە راهێنەری ئەکادیمیای ئینتەر بەڵام یانەی رێد ستار گرێبەستێکی پێشکەشکرد و ئەویش قبوڵی کرد.
ستانکۆڤیجی سڕبی بۆ “نۆڤۆستی” وڵاتەکەی وتی : من راناکەم لە بەرپرسیاریەتی بەڵکو ئەمە سەرکێشییەکی تازە و زەحمەتە و منیش ئارەزووی ئەو سەرکێشیانە دەکەم. لە راستیدا هەموو کارێک لە جیهاندا زەحمەتە
رێد ستار دوو وەرزە لەسەریەک پاڵەوانی خولی وڵاتەکەیەتی و لەم دواییەشدا گەڕاوەتەوە خولی پاڵەوانەکان بەڵام وەرزی ئەمساڵ بە پلەی چوارەم ماڵئاوایی کرد لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا کە لە پاڵ بایەرن میونشن، تۆتنهام و ئۆڵیمپیاکۆس دا بوو. رێد ستار لە ساڵی ١٩٩١ پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ بوو.