ئیتاڵیا

لوکاکو : رۆناڵدۆ ئامۆژگارییەکی کردم کە هاتمە خولی ئیتاڵی

یاریگا-رۆمیلو لوکاکو دەڵێت بەر لەوەی پەیوەندی بە ئینتەرمیلان بکات قسەی لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە و ئامۆژگارییەکی کردووە.

لوکاکو لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئینتەر ئاستێکی بەرز نیشان دەدات  ناوبراو دیمانەیەکی لەگەڵ نیویۆرک تایمز ئەنجامدا و لە بەشێکی قسەکانیدا دەڵێت ” ئەو پێی وتم کە دەبێت ئاگاداری هێڵی بەرگری بم چونکە ئێرە سەختترین بەرگری جیهانی لێیە و وتیشی ئەو هەموو لە شوێنێک گۆڵی تۆمارکردووە بەڵام ئێرە قورسترین شوێنە کە گۆڵی تێدا تۆماربکرێت. هەربۆیە ئەگەر رۆناڵدۆ پێی وابێت سەختە کە ئەوانە زۆر سەختە”.

لوکاکو  خاوەنی ١٤ گۆڵە لەم وەرزەی خولی ئیتاڵیدا و دوو گۆڵ زیاتری لە رۆناڵدۆ تۆمارکردووە. کریس وەرزی رابردووش کەمترین رێژەی گۆڵی هەبوو (٢٨) لە ساڵی ٢٠٠٩ ـەوە.

یانەکانیشیان لە پلەی یەکەم و دووهەمی خولەکە دێن بە ٤٢ خاڵ و بەجیاوازی گۆڵ لە بەرژەوەندی ئینتەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button