ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئێریکسن لە پێناو ریال مەدرید ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتدی رەتکردەوە

یاریگا
کریستیان ئێریکسن، ناوەڕاستکاری دانیمارکی یانەی تۆتێنهامی ئینگڵاند لە پێناو پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید، ئۆفەرێکی مانچێستەر یونایتدی رەتکردەوە.

رۆژنامەی سەنی بریتانی بڵاویکردووە ناوەڕاستکارە دانیمارکیەکەی سپێرز دوای ئەوەی ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، هەر زوو بەرپرسانی مان یو گرێبەستێکیان بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند پێشکەشی کرد، بەڵام ئەو یاریزانە دەیەوێت یاری بۆ ریال مەدرید بکات، بۆیە چاوەڕێ هاتنە سەر هێلی یانە ئیسپانیەکە دەکات.

ئێریکسن گرێبەستەکەی لەگەڵ تۆتێنهام لە هاوینی داهاتوو کۆتایی دێت و ریال مەدریدی دەیەوێت ئەو کات بە خۆرایی بگوازنەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button