ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

رۆناڵدۆ: چێژ لە ئاستی خۆم دەبینم

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا لە نوێترین دەرکەوتنیدا باس لە ئاست و تواناکانی دەکات.

دۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی DAZN گووتی ” هەندێجار خەڵک رەخنەت لێدەگرن و هەندێکجاریش ستایشت دەکەن، بە لامەوە شتێکی ئاساییە و یاری تۆپی پێ هەروا بووە، بەڵام خودی خۆم چێژ لە یاریکردنم دەبینم و هەمیشە هەوڵمداوە باشترین بم، ئەمەش وات لێدەکات رۆژ دوای رۆژ زیاتر خۆت ماندوو بکەیت بۆ ئەوەی بە هەموو ئاواتەکانت بگەیت “.

دۆن لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئارەزوو دەکات هەمیشە جێگەی رەزامەندی خەڵک و هاندەرانی بێت، بەڵام هەندێ کات ئەستەمە بتوانیت بەم شێوەیە بیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button