ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

زیدان: هیچ کاتێک بیری رۆناڵدۆم نەکردووە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای یاری یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بلباو وەڵامی رۆژنامەنوسانی دایەوە.

راهێنەرەکەی مێرنگی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی سەبارەت بە پرسیارێکی رۆژنامەنوسان ئایا بیری کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناکەن و تیپەکەتان بە چوونی ئەو یاریزانە قەیرانی گۆڵ کردنیان بۆ دروست نەبوور گووتی ” ئەو یارییانەی گۆڵمان نەکردووە ئاستێکی باش یاریزانەکان پێشکەشیان کردووە، راستە چەند یارییەکە گۆڵمان پێ ناکرێت، بەڵام ئەوە مانای ئەوە ناگەینێت ئێمە کێشەی یاریزانمان هەیە، نەخێر بیری کریستیانۆ ناکەین و دڵنیاشم لە داهاتوو ئەو کێشانە چارەسەر دەبن “.

زیزۆ لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد لە بازاری گواستەوەی زستانە پێویستیان بە هیچ یایزانێک نیە و لە 2020 تیپێکی باشتر دەگەڕێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button