ئیسپانیا

سەرۆکی بارسێلۆنا “سوپرایز”ی ساڵی نوێی بۆ یاریزانەکانی کرد

یاریگا- جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، یاریزانەکانی بە دیاری سەری ساڵەوە بەسەر کردەوە.

دیارییەکەی بارتۆمیۆ کە دوای بردنەوەکەیان بەسەر یانەی ئالاڤێسدا هات وەک کۆتا یاریی ساڵی 2019، بریتیە لە ئایفۆن 11 بۆ هەر یاریزانێکی پێکهاتەی یەکەمی بارسا.

ئەوەی دیارییەکەی تایبەتتر کردووە، بوونی ناوی یاریزانەکانە لە پشتەوەی مۆبایلە نوێیەکە. وەک Diario As بڵاوی کردۆتەوە، نرخەکەی 1700 دۆلار دەبێت.

جگە لە یاریزانەکان، ستافی یانەکە و کارمەندانی یانەکەش دیاری خۆیانیان وەرگرت، بەڵام ئەمان ئەپڵ ئایپادێکی 600 دۆلاریی.

بابەتی زیاتر

Back to top button