ئینگلتەرا
لە یاریگای تۆتنهام سوکایەتی رەگەزپەرستی بە رودیگەر کرا
لە یارییەکەی نێوان تۆتنهام هۆتسپێرز و چێڵسی سوکایەتی بە رودیگەری بەرگریکاری بلوز کراوە.
لە کاتی یارییەکە راستەوخۆ خودی یاریزانەکە بە هێما ئاماژەی بەوە کرد هاندەران بەرووی ئەودا لاسایی مەیمون دەکەنەوە ، دوای یارییەکەش ووتەبێژی تۆتنهام ناراستەوخۆ بۆچوونەکەی رودیگەری پشتراستکردەوە و وتی “رەفتاری رەگەزپەرستی لە نێوان هاندەرانەوە کاریگەری لەسەر تۆپی پێ دروست کردووە”.
سەرەڕای هەوڵەکانی فیفا دیاردەی رەگەزپەرستی هەفتانە لە یاریگاکانی ئەورووپا و بە تایبەت لە ئینگلتەرا و ئیتاڵیا هەستی پێدەکرێت. یارییەکەش بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی چێڵسی و رودیگەر کۆتایی هات.