ئیتاڵیا

بەڕێوبەری میلان: یانەکەمان جێگەی شەرمەزارییە

زڤۆنیمیر بۆبان بەڕێوبەری یانەی ئەیسی میلان داوای پشوو درێژی و ئارام گرتن لە هاندەرانیان دەکات پاش گەورەترین شکستی رۆسۆنێری لە کۆتا ٢١ ساڵدا.

میلان ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئەنجامی ٥-٠ تووشی شکست هات بەرامبەر ئەلەنتا و ئەوەش ئەنجامێکە دوو دەیە زیاترە یانەکە بەخۆیەوە نەبینییوە. دوای یارییەکە بۆبان بۆ دازن وتی ” جێگەی شەرمەزارییە بۆ میلان . دۆڕانی لەم جۆرە هەمیشە بە ئازارە ، ئێمەش حەزدەکەین راستەخۆ بتوانین ململانێی ناسناوەکان بکەین بەڵام دەزانین کە ناتوانین و پێویستی بە کاتە. بێرلسکۆنییەکەی میلان لە شەش مانگدا دروست نابێتەوە یاخود لە ساڵێکدا.  ئەم ئەنجامە شکستێکی گەورەیە بۆ ئێمە و دەبێت هەستین لەخەو و کاردانەوەمان هەبێت.

دواتر بۆبان راستەوخۆ بۆ سکای سپۆرت دوواو و ئاشکرایکرد کە متمانەی تەواویان بە پویڵی راهێنەر هەیە و زۆر دڵخۆشن لەگەڵیدا و لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.

کۆتا شکستی ئەیسی میلان بەو ئەنجامە بەرامبەر رۆما بوو لە ساڵی ١٩٩٨. ئەوکات بەڕێوبەرەکەی ئێستا یاریزانی میلان بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button