ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

زیدان : گواردیۆلا باشترین راهێنەری جیهانە

یاریگا-زینەدین زیدان پێی وایە پیپ گواردیۆلای راهێنەری مان سیتی باشترینە لە جیهان دا.

زیدان و گواردیۆلا لە قۆناغی ١٦ی خولی پاڵەوانەکان رووبەرووی یەکدەبنەوە ، راهێنەرە فەڕەنسییەکە لە پرێس کۆنفرانسی بەر لە یاری ئەتلەتیک بلباو وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسانی دایەوە سەبارەت بە گواردیۆلا و وتی  وەک یاریزان رێزم گرتووە و هەروەها وەکو راهێنەریش چونکە پێم وایە ئەو باشترینە لە جیهاندا. ئەو لە کاروانی خۆیدا ئەوەی سەلماندووە و بەپەرۆشم بەرامبەر ئەو و تیمەکەی یاری بکەم”.

زیدان وەڵامی پرسیاریکی دایەوە سەبارەت بە بەکارنەهێنانی ڤاڕ لە دوو رووداوی گوماناویدا لە یاری کلاسیکۆ لە بەرژەوەندی ئەوان و وتی “ئەوەی روویدا روویدا، ڤاڕ تەکنەلۆژیایەکی گرنگە و سوودی هەیە بۆ تۆپی پێ . دەکرێت باشتر بکرێت بەڵام هەڵەش دەبێت”.

ئەمشەو ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیک بلباو  کاتژمێر ١١ بەیەک دەگەن، لەو یارییەی مەدرید پێویستی بە بردنەوەیە بۆ یەکسانکردنەوەی خاڵەکانیان لەگەڵ بارسێلۆنا لە پێشەنگی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button