ئه‌مریکائینگڵته‌را

دیێگۆ فۆرلان ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی گرتە دەست

یاریگا-دیێگۆ فۆرلان ئەستێرەی مێژوویی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بووە راهێنەری  پینارۆڵی وڵاتەکەی.

پینارۆڵ لە دیارترین یانەکانی ئۆرۆگواییە و بڕیاریدا گرێبەستی دیێگۆ لۆپێز نوێ نەکاتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەسەردەچێت.  لەبری ئەوە فۆرلان جێگەی دەگرێتەوە.

فۆرلانی ٤٠ ساڵ لەوبارەیەوە وتی “ئەوەی کە یەکەم ئەرکم لە یانەیەکی گەورە و کلتووری وەکو پینارۆڵ بێت زۆر لەوە زیاترە کە خەونم پێوەدەبینی. من تۆپی پێم خۆشدەوێت و تەنها پەیوەندی بە یاریکردنەوە نیە بەڵکو چێژ لە شیکردنەوە و بینینیشی دەبین”.

ناوبراو یاری بۆ یانەکانی مان یونایتد، ئینتەرمیلان ڤیاریاڵ، ئەتڵەتیکۆ مەدرید، لە ئەورووپا ئەنجامداوە .

بابەتی زیاتر

Back to top button