ئینگلتەرا

مان سیتی جێگرەوەی ئارتێتا ئاشکرادەکات

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی ئاشکرایکرد بۆ جێگرتنەوەی یاریدەدەری یەکەمی پیپ گواردیۆلا  پەنا بۆ سەرچاوەی دەرەکی نابەن.

ئارتێتا دوێنی کاری یاریدەدەری جێهێشت و بووە راهێنەری یەکەمی  ئارسناڵ، سەبارەت بە جێگرتنەوەی  ئارتێتا، پیپ گواردیۆلا  وتی “لەگەڵ  ئەو کەسانە کار دەکەم کە ئێستا لەگەڵمانن و کەس لە دەرەوە ناهێنین” بەوەش کەسێکی ئەکادیمیای یانەکە بەرزدەکەنەوە بۆ ئەو پۆستە.

مان سیتی لە یەکەم یاریدا بە بێ ئارتێتا، توانیان بە ئەنجامی ٣-١ شکست بە لێیستەر سیتی بهێنن و جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ئەو یانەیە لە پلەی دووهەم کەمبکەنەوە بۆ یەک خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button