ئه‌مریکائینگلتەرا

لیڤەرپوول بووە پاڵەوانی جیهان پاش شکستهێنان بە فلامینگۆ

یاریگا-یانەی لیڤەرپوولی ئینلگیزی بوونە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان پاش بردنەوە لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر فلامینگۆ.

رێدز وەک نوێنەری ئەورووپا و بە بردنەوەی خولی پاڵەوانەکان خۆی گەیاندە ئەو پاڵەوانێتییە و فلامینگۆش وەک پاڵەوانی ئەمریکای لاتین بە بردنەوەی جامی لیبەرتادۆرێس.

لە یارییەکی بەهێزدا کە فلامینگۆ ئاستێکی بەرزی نیشاندا  ، رێدز بە گۆڵیکی فێرمینیۆ لە نیوەی زیادکراودا  و لە خولەکی ٩٩ بووە خاوەنی جامەکە. ئەمەش ناسناوی فەرمی ژمارە ٤٧  ی مێژووی یانەکە بوو.

پێشتر لە ساڵی ١٩٨١ فلامینگۆ لە هەمان پاڵەوانێتیدا شکستی بە لیڤەرپوول هێنابوو.  جگە لەوە لە ساڵی ١٩٨٥ و ٢٠٠٥ گەیشتبووە ئەو جامە بەڵام شەوی رابردوو یەکەمجار بوو بە ناسناوەکە شادبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button