ئینگڵته‌راگرنگترین

فەرمی : کارلۆ ئەنچیلۆتی وەکو راهێنەری نوێی ئێڤەرتۆن دەستنیشانکرا

یاریگا-یانەی ئێڤەرتۆن بەفەرمی رایگەیاند کارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری نوێی یانەکەیانە.

ماوەی هەفتەیەکە بەردەوام دەنگۆی پەیوەندیکردنی راهێنەرە ئیتاڵییە بە ئەزموونەکە هەیە بە تۆفییس تاوەکو سەرەنجام ئەمڕۆ بەفەرمی رایگەیاند ناوبراو دەبێتە راهێنەر و یەکەم یاریشی  بەرامبەر بێرنلی دەبێت لە بۆکسینگ دەی، ئەمەش مانای ئەوەیە بۆ یاری ئەم هەفتەیە  لەگەڵ ئارسناڵ فێرگسۆنی  راهێنەری کاتی یارییەکە بەڕێوەدەبات.

ئەنچیلۆتی دوو یاریدەدەری دەبێت لە ئەرکە نوێیەکەیدا یەکێکیان دەیڤیدی کوڕیەتی و ئەوی دیکەش فێرگسۆنی راهێنەری ئێستا. ناوبراو  یەکێکە لەو سێ راهێنەرەی توانیویەتی سێ جار خولی پاڵەوانەکان بباتەوە. وە یەکێکە لە بە ئەزموونترینەکانی تۆپی پێ بە ئەزموونی یانەکانی ئەیسی میلان، ریاڵ مەدرید، چێڵسی، ناپۆلی ، یوڤێنتۆس، پاریس سان جێرمان، بایەرن میونشن.

کارلۆ لە کاتێکدا  ئەم ئەرکە دەگرێتە دەست ئێڤەرتۆن لە پلەی ١٦هەمی ریزبەندیدایە و تەنها سێ خاڵ لە ناوچەی دابەزین بۆ پلە یەک دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button