ئاسیائه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئینیێستا لە ئاسیا بەرەو ئەمریکای لاتین دەچێت

یاریگا
ئاندرێس ئینیێستا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی بووەتە ئامانجی یانەی ستودیانتسی ئارجێنتینایی.

رۆژنامەی وەرزشی TNT Sportـی ئارجێنتینایی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی ستودیانتسی وڵاتەکەیان لە هەوڵی ئەوەدان ناوەڕاستکاری پێشووی بارسێلۆنا بگوازنەوە، هەرچەندە ئەو یاریزانە ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ یانە ژاپۆنیەکە ماوە، بەڵام یانە ئارجێنتیناییەکە بەو هیوایە بتوانن ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ستودیانتسی ئارجێنتینایی گابریێل ملیتیۆی یاریزانی پێشووی بارسا راهێنەرایەتی دەکات و ماوەیەک پێش ئێستاش خاڤیەر ماسکیرانۆ پەیوەندی بەو یانەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button