
یاریگا–
لیژنەی سزادان لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بە هۆی رەفتاری هاندەرەکانیان، سزای یانەی بارسێلۆنایدا.
ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە بە هۆی ئەوەی هاندەرانی ئەو یانەیە لە دەست پێکی تایمی دووەمی یارییەکەی کلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید تۆپی رەنگاو رەنگیان فرێدایە ناو یاریگا و بووە هۆی وەستانی یارییەکە، ئەو یانەیە بە بڕی 1500 یۆرۆ پێ بژاردن سزادراوە.
ماڵپەرەکە ئەوەشی بڵاوکردووە لە ئەگەری دووبارە بونەوەی ئەم کارەی هاندەرانی بارسێلۆنا، ئەوا یانەکە تووشی سزایەکی قورستر دەبێتەوە.