ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

رایۆلا هەموو شتێکی سەبارەت بە داهاتووی پۆگبا ئاشکرا کرد

یاریگا
مینۆ رایۆلا، بەرێوەبەری کارەکانی پۆل پۆگبا یاریزانی فڕەنسی یانەی مانچێستەر یونایتد چوونی ئەو یاریزانە بۆ ریال مەدرید رەتدەکاتەوە.

بەرێوەبەرە ئیتاڵیەکەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی تەلەگرافی بریتانی گووتی ” راستە، ماوەیەک بەرپرسانی ریال مەدرید زۆر هەوڵیاندا ناوەڕاستکارە فڕەنسیەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەرپرسانی مان یو رەتیان کردەوە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن “.

رایۆلا لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی ئاشکرا کردووە پۆگبا دەیەوێت لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەردەوام بێت و نازناوی زیاتر بەدەست بێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button