ئینگلتەرا
تەلەگراف: ئەنشلۆتی بۆ ئێڤەرتۆن یەکلابووەتەوە
یاریگا-کارلۆ ئەنشلۆتی دەبێتە راهێنەری یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی و بەگوێرەی دەیلی تەلەگراف ئەو پرسە یەکلابووەتەوە.
راهێنەرەکەی پێشووی میلان و چێڵسی و ریاڵ مەدرید و ناپۆلی سەرقاڵی دەستنیشانکردنی ستافەکەیەتی و راگەیاندنی فەرمی تەنها لەسەر ئەوە ماوەتەوە.
رۆژنامە ئینگلیزییەکە دەشڵێت ئەنشلۆتی بەنیازە دەنکان فێرگسۆنی راهێنەری کاتی یانەکە بهێڵێتەوە و وەک یاریدەدەری خۆی دەستنیشانی بکات ئەمەش پاش ئەوەی دەنکان وتی “هیوادارم هەر کەسێک بووە راهێنەر من لێرە بهێڵێتەوە چونکە ساڵانێکی زۆرە لێرەم و یاریزانەکان بە باشی دەناسم”.
پێشبینی دەکرێت بەر لە یارییەکەی ئێڤەرتۆن بەرامبەر ئارسناڵ بەفەرمی ئەنشلۆتی وەک راهێنەر بناسێندرێت.