ئینگلتەرا

ساوزهامپتۆن یاریزانێکی یارییە ڤیدیۆییەکان دەکرێت

یاریگا-یانەی ساوزهامپتنی ئینگلیزی بۆ یەکەمجار هەستا بە کڕینی یاریزانێکی یاری ڤیدیۆیی فیفا.

سەینتس ڤێنی ناوی یاریزانەکەی فیفایە و ناوی راستەقینەی ئۆوێن ڤێنە پارساڵ بەشداری لە خولی پریمەرلیگی ئەلیکترۆنی کرد و توانی بگاتە کۆتاییەکانی ئەو خولە، هەروەها گەیشتە خولی پاڵەوانەکانی ئەلیکترۆنی لەژێر یاریکردن بە ساوزهامپتن.

ئەو یانەیەش کە بەوە ناسراوە هەمیشە داڵدەی بەهرەی لاو دەدات، لەم  لایەنەوەش بووە پێشەنگ و گرێبەستێکی لەگەڵ ئۆوێن کرد تاوەکو نوێنەرایەتی ساوزهامپتن بکات لە خولی فەرمی پریمەرلیگی ئەلیکترۆنی.

تادێت کاریگەری یارییە ئەلیکترۆنییەکان بە تایبەت یاری فیفا کاریگەری زیاتر لەسەر تۆپی پێ جێدەهێڵێت و براوەی خول و پاڵەوانێتییە فەرمییە ئەلیکترۆنییەکان بە ملیۆنەها دۆلار خەڵات دەکرێن. هەروەها یانەکەن ئەو یاریزانانەی لە پاڵەوانێتییەکان ئەنجامیان باشە گرێبەستیان لەگەڵ دەکەن تاوەکو نوێنەرایەتیان بکات بەڵام ساوزهامپتن بوو بە یەکەم یانەی پریمەرلیگ ئەو کارە ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button