ئینگڵته‌راگرنگترین

تۆتنهام نرخی فرۆشتنەوەی ناوی یاریگاکەی رادەگەیەنێت

یاریگا-دانیێل لێڤی بەڕێوبەری گشتی یانەی تۆتنهام نرخی فرۆشتنەوەی ناوی یاریگا نوێیەکەی تۆتنهام رادەگەیەنێت.

سپێرز وەرزی رابردوو پێیان نایە یاریگا تازەکەیان کە ئێستا بەناوی تۆتنهامەوەیە و جێگەی ٦٢ هەزار هاندەر دەگرێت. لێڤی ئاشکرایکرد بۆ هەر کۆمپانیا و لایەنێک بیانەوێت یاریگاکە بەناوی خۆیانەوە بکەن ئەوا دەبێت ساڵانە بڕی ٢٥ ملیۆن پاوەند (٣٢.٦ ملیۆن دۆلار) بدەنە یانەکە.

بەگوێرەی تەلەگراف هێشتا هیچ کۆمپانیایەک نزیک نیە لە کڕینەوەی ناوی یاریگاکەی تۆتنهام چونکە ئەو یانەیە بەدوای گرێبەستێکی ١٥ ساڵییدا دەگەڕێت بەو نرخە، وە لە کاتێکدا داوای ٢٥ ملیۆن پاوەند دەکەن بۆ ساڵێک ژمارەی پێوانەیی ئەو وڵاتە بەناوی یاریگای ئیتیحادی مانچێستەر سیتییەوەیە کە ساڵی بە ٢٢ ملیۆن پاوەند فرۆشراوەتەوە.

یاریگاکەی تۆتنهام بڕی یەک ملیار پاوەندی تێچووە بەڵام بەگوێرەی بەدواداچوونێکی سەنتەری راوێژکاری دەف ئەند فێڵپی ئەمریکی، نرخی راستەقینەی فرۆشتنی ناوی یانەکە دەبێت ١٧.٥ ملیۆن پاوەند بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button