فه‌ره‌نسا

دیدیە دیشا دوای خۆی زیدان بە گونجاوترین کەس دەزانێت بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی فەڕەنسا

یاریگا- دیدیە دیشای ڕاهێنەری ئێستای فەڕەنسا زینەدین زیدان بە گونجاوترین کەس دەزانێت کە دوای ئەو، ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە.

لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا، لەو بارەیەوە وتی: “ڕاهێنەری دواتر، بە بۆچوونی من زیدان دەبێت، ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر پێویست دەکات هەڵبژاردەکە بەڕێوە ببات.”

قسەکانی ناوبراو، کە وەک یاریزان و وەک ڕاهێنەریش جامی جیهانی بۆ کەڵەشێرەکان بەدەست هێناوە، لە کاتێکدایە تازەکیی یەکێتی تۆپی پێی فەڕەنسا ماوەی ڕاهێنەرایەتیەکەیان تا مۆندیالی 2022ی قەتەر درێژ کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button