ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا و ئارسناڵ رێککەوتوون بەڵام مان سیتی مەرجی هەیە

یاریگا-یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەنیە بە ئاسانی دەستبەرداری میکێل ئارتێتای یاریدەدەری پیپ گواردیۆلا ببێت.

لەگەڵ دوورخستنەوەی یونای ئێمری، ئارتێتا وەک جێگرەوەیەکی بەهێز ناوی هێنرا تاوەکو سەرەنجام بەگوێرەی سکای سپۆرت ئارسناڵ و ئارتێتا لەسەر ئەوە رێککەوتن ناوەڕاستکارەکەی پێشووی گەنەرز ببێتە راهێنەریان بەڵام کێشەیەک لە ئارادایە.

یانەی مانچێستەر سیتی داوای دوو ملیۆن پاوەند لە ئارسناڵ دەکات وەک سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئەو راهێنەرە. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە ئارسناڵ گفتوگۆی لەگەڵ ستیزن دەستپێکردووە لەوبارەیەوە بەڵام مان سیتی ئامادەنیە لەو پارەیە خۆش بێت و دایببەزێنیت.

ئارتێتا لە ساڵی ٢٠١٦دا بووە یاریدەدەری پیپ گواردیۆلا پاش ئەوەی لە هەمان ساڵدا وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند. وەک یاریزان یاری بۆ یانەکانی پاریس سان جێرمان، رێنجەرز،  ریاڵ سۆسیداد، ئێڤەرتۆن و ئارسناڵ ئەنجامداوە و دەرچووی ئەکادیمیای بارسێلۆنایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button