ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

ئۆزیل باشترین پێکهاتەی خۆی دیاری دەکات هاوشانیان یاری کردبێت

یاریگانێت- مەسعود ئۆزیلی ئەڵمانیی و یانەی ئارسیناڵ باشترینی ئەو یاریزانانەی دیاریکرد کە لە ژیانی پیشەگەرێتی خۆیدا هاوشانی یاریان کردبێت.

لە پێکهاتەی یاریسازە ئەڵمانییەکەدا، حەوت یاریزانی ڕیاڵ دەبینرێت. ئەوەی مایەی تێبینیە تەنها یاریزانێکی تۆپچییەکانی لەندەن بوونی هەیە، ئەویش سانتی کارزۆلایە.

وەک یاریزانی سەرەڕمیش، لەنێوان کەریم بنزیمە، ئۆلیڤیە ژیرۆ، ئۆبامیانگ، لاکازێت، میرۆسڵاف کلۆزە، ماریۆ گۆمێز، کە یاری لەگەڵ کردبێتن، ئۆزیل بنزیمەی بە باشترینی ئەوانە داناوە.

پێکهاتەکە:

گۆڵپارێز: کاسیاس

بەرگریکاران: مارسێلۆ، ڕامۆس، بواتینگ، فلیپ لام

ناوەڕاست: ژابی ئاڵۆنسۆ، سانتی کازۆرلا

ناوەڕاستی هێرشبەریی: ڕۆناڵدۆ، سێرجی گنابری، دی ماریا

هێرشبەری سەرەڕم: کەریم بنزیمە.

– وێنەی پێکهاتەکەی ئۆزیل:

Back to top button