ئیسپانیا

ڤیدیۆ: “تسونامی دیمۆکراسی” لە دەرەوەی یاریگای کامپ نو دەستی پێکرد!

یاریگا- وەک بانگەشەی بۆ دەکرا لەلایەن جوداخوازەکانی هەرێمی کەتەلۆنیاوە، تۆزێک پێش ئێستا لە دەرەوەی یاریگای کامپ نو خۆپیشاندانی بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمەکە دەستی پێکرد کە گرووپی “تسونامی دیمۆکراسی” ڕابەرایەتی دەکەن.

ماوەیەکە ئەو کۆمەڵە ڕامیارییە هەڕەشەی جۆراوجۆر ئاراستەی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆ دەکەن، هەرچەندە پێشووتریش هەر لەبەر ناسەقامگیری شەقامی سیاسی یارییەکە دواخرابوو.

کەمتر لە دوو کاتژێمێری ماوە بۆ یارییەکە و سەرچاوە و پێگە جیاوازەکانی ئیسپانیا و پێگەی خودی گرووپەکە وێنە و ڤیدیۆی گرتنی شەقامەکانیان بڵاوکردەوە و ئەو ڕێگانەشی کە دەگاتە کامپ نو. خۆپیشاندانەکە تا ئێسا نەگەشتۆتە ئاستی پشێوی و تێیدا داوا لە حکومەتی ئیسپانیا دەکرێت گوێ لە داخوازییەکانیان بگرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە کە پێشتر ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردبۆوە کە لە ئەگەری هەر ڕووداوێک کار بکاتە سەر کەشی یارییەکە، سزای قورس ڕووبەڕووی بارسا دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button