فه‌ره‌نسا

لە هەوڵێکی نوێدا پاریس سانت جێرمان گواردیۆلا و ژاڤی خستۆتە پلانەکانیەوە

یاریگا- یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیی لە پرۆژەیاندایە پیپ گواردیۆلا و ژاڤی هێرناندێز وەک ڕاهێنەر و یاریدەدەری ڕاهێنەر لە یانەکەیان جێگیر بکەن.

بە گوێرەی سەرچاوەی “le 10sport”ی فەڕەنسیی،  وەک سەرەتای پرۆژە نوێیەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو، گواردیۆلا بکەن بە ڕاهێنەر و هاوکات کەڵک لە بوونی ژاڤی لە قەتەر وەرگرن کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کارگێڕی پی ئێس جی و ناسر خلێفیدا هەیە.

دەستنیشانکردنی پیپ و ژاڤی، لە جێی تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری ئێستایان، لە کاتێکدایە پێشتر ڕاهێنەرەکەی مان سیتی دووپاتی کردبۆوە کە تا کۆتایی گرێبەستەکەی و بەدەستهێنانی ئامانجەکەیان لەگەڵ ستیزنس بەردەوام دەبێت. هەرچی ژاڤیە، یانەی ئەلسەدی قەتەری گەیاندۆتە ئاستێکی باش و لە مۆندیالی یانەکان، هاوشانی پاڵەوانانی کیشوەرەکانیتر بەشدار بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button