ئه‌وروپائیسپانیا

زیدان لە 27 یاری رابردووی پێکهاتەی جیاوازی هەبووە

یاریگا
زینەدین زیدان، راهێنەری ریال مەدرید لەوەتەی گەڕاوەتەوە لە 27 یاری رابردوو نەیتوانیوە دوو یاری لەسەر یەک بە پێکهاتەیەک بەشداری بکات.

رۆژنامەی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، زیزۆ وەرزی رابردوو لە رکابەرییەکانی لالیگا و لە دوایین شازدە یاری لە هەر یارییەکدا پێکهاتەیەکی دادەنا و ئەم وەرزەش یازدە یارییە لەسەر یەک ئەم کارە دەکات، واتە ئەو راهێنەرە 27 یارییە لەسەر یەک هەرجارە و پێکهاتەیەک دروست دەکات و لەم ماوەیەدا نەبووە دوو یاری لەسەر یەک پێکهاتەیەکی هەبێت.

بە گشتی زیدان لە تەواوی خول و پاڵەوانتیەکانی ئەم وەرزە تەنها یەکجار دوو یاری لەسەر یەک بە پێکهاتەیەک یاری کردووە، یاری بەرامبەر گالاتاسارای و لێگانێس بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button