ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

شارەوانی میلان رێگەی نەدا دوو یانەکەی ئەم شارە یاریگا دروست بکەن

یاریگا
ئەمڕۆ بەرپرسانی هەردوو یانەی ئینتەر میلان و ئەیسی میلان لەگەڵ سەرۆک شارەوانی شارەکەیان لەسەر پرسی دروست کردنی یاریگەیەکی نوێ کۆبونەوە.

سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاویان کردووەتەوە دوای ئەوەی بەرپرسانی هەردوو یانە لەسەر دروست کردنی یاریگایەکی نوێ رێکەوتن، ئەمڕۆ سەردانی شارەوانیان کرد بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی دروست کردنی یاریگایەکە، بەڵام سەرۆک شارەوانی رەتیکردەوە کە رێگە بە دروستکردنی یاریگایەکی نوێ بدەن.

سەرۆک شارەوانی میلان پێیوایە دروست کردنی یاریگایەکی نوێ دەبێتە هۆی بێزار کردنی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە و بۆیە باشتروایە هەردوو یانە یاریگای خۆیان نۆژەن بکەنەوە.

Back to top button