ئاسیائینگلتەرا

چین بەیەک مەرج بایکۆتی یارییەکانی ئارسناڵ رادەگرێت

یاریگا-کەناڵی ناوەندی چین رایدەگەیەنێت کە درێژە بە بایکۆتکردنی  پەخشکردنی یارییەکانی یانەی ئارسناڵ دەدەن تاوەکو داواکارییەکیان جێبەجێ دەکرێت.

کەناڵی ناوەندی چین (سی سی تی ڤی) یاری ئەم هەفتەیەی ئارسناڵ و مانچێستەر سیتی نەگواستەوە بەهۆی پۆستێکی مەسوت ئۆزیل دژی ئەو وڵاتە سەبارەت بە زوڵمکردن لە کەمایەتییە موسڵمانەکانی ئەو وڵاتە.

بەگوێرەی بەیاننامەکەی ئەو کەناڵە ئەوان درێژە بە بایکۆتەکە دەدەن تاوەکو مەسوت ئۆزیل بەفەرمی داوای لێبوردنیان لێدەکات

هەرچەندە هەرزوو ئارسناڵ رایگەیاند پۆستی یاریزانەکەیان  بۆچوونی خۆیەتی و یانەکە پەیوەندی پێوەی نیە بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی گەنەرز زەبری چینییەکانی بەرنەکەوێت.

کێشەکەش گەورەتربوو کاتێک  گۆردن تەیلەری سەرۆکی سەندیکای یاریزانە پیشەگەرەکان پشتگیری خۆی بۆ ئۆزیل راگەیاند و داوای لە ئارسناڵ کرد پشتیوانی لە ئۆزیل بکەن و هەوڵ بۆ ئەوە بدەن ئارسناڵ پێگەی جیهانی خۆی بەکاربهێنێت تاوەکو مافی کەمینە موسڵمانەکان بسەندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button