خوله‌کانی دیکە

مارک ڤان بۆمڵ لە راهێنەرایەتی ئایندهۆڤن دوورخرایەوە

مارک ڤان بۆمڵ لەلایەن یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندییەوە دەرکرا دوای تەنها دوو بردنەوە لە هەشت یاری خولی ئەو وڵاتەدا.

لە بەیاننامەکەی ئایندهۆڤن دا  جگە لە سوپاسگوزاری بۆ خزمەتەکانی ئەو راهێنەرە، نوسراویشە “زنجیرە شکستە بەردەوامەکان زیانی گەورەیان هەبووە و شایستەی یانەیەکی وەک ئایندهۆڤن نیە”.

بۆمڵ وەک یاریزان چوار جار ناسناوی خولی هۆڵەندی لەگەڵ ئایندهۆڤن بردووەتەوە. هاوینی رابردووش وەک راهێنەر جێگەی فیلیپ کوکوی گرتەوە، بەڵام بڕیاری دوورخستنەوەی درا پاش  دۆڕانیان بە ئەنجامی ٣-١ بەرامبەر فێینۆرد و بەرزبوونەوەی جیاوازی خاڵەکانیان لەگەڵ ئەجاکس بۆ ١٠ خاڵ.

پێشبینی دەکرێت هەر ئەمڕۆ جێگرەوەیەکی کاتی بۆ ئەو یانەیە دەستنێشان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button