ئینگڵته‌راگرنگترین

راهێنەری نوێی ئارسناڵ یەکلابووەتەوە

یاریگا-تەواوی رۆژنامەکان و سەرچاوە وەرزشییەکانی بەریتانیا کۆکن لەسەر ئەوەی میكێل ئارتێتا راهێنەری نوێی ئارسناڵە.

ئارتێتا ئێستا یاریدەدەری پیپ گواردیۆلایە لە مانچێستەر سیتی و پێشتر لە ئارسناڵ وەک یاریزان بۆ ساڵانێکی زۆر یاری کردووە. سکای سپۆرت و بی بی سی و میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە دەڵێن تەنها راگەیاندنی فەرمی ماوە بۆ دەستبەکاربوونی ئەو راهێنەرە.

هوس فەهمی بەڕێوبەری مامەڵەکانی ئارسناڵ و ڤینای ڤینکاتیشم بەڕێوبەری گشتی ئارسناڵ دوای شکستەکەیان بەرامبەر مان سیتی ، راستەوخۆ بەرەو مانچێستەر گەشتییان کردووە. لەوێ بۆ دوو کاتژمێر لەگەڵ ئارتێتا لە ماڵەکەی خۆیدا گفتوگۆیان کردووە و هەموو شتێکیان یەکلاکردووەتەوە.

پێشتریش بەر لە ١٨ مانگ ئارسناڵ دوای دوورخستنەوەی ڤینگەر نزیکبوون لە دەستنیشانکردنی میکێل ئارتێتا بەڵام دواتر ئیڤان گازیدیزی بەڕێوبەری پێشووی ئەوسا بڕیاریدا یونای ئێمری هەڵبژێرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button