ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بایرن میونشن یاریزانێکی سێڤییای کردووەتە ئامانج

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە پێناو بە هێز کردنی ریزەکانیان لە هەوڵی ئەوەدان لوکاس ئۆکامبۆس لە سێڤییا بگوازنەوە ریزەکانیان.

جیانلوکا دی مارتزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە باڤارییەکان لە پێناو گواستنەوەی یاریزانەکەی ئەندەلوسەکان دەیانەوێت لەگەڵ ئەو یانە دەست بە گفتوگۆ بکەن، بەڵام پێناچێت یانە ئیسپانیەکە بە ئاسانی دەست بەردای ئەو یاریزانەی ببێت.

ئۆکامپۆس هاوینی رابردوو پەیوەندی بە سێڤییا کردووە و لەم ماوەیە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و هەربۆیە بایرن دەیەوێت ئەم زستانە بگوازێتەوە ریزەکانی.

Back to top button