ئه‌وروپائیسپانیا

پۆلیسی کەتەلۆنیا بە شێوازێکی نوێ پارێزگاری لە شاندی یانەی ریال مەدرید دەکات

یاریگا
پۆلیسی هەرێمی کەتەلۆنیا لە پێناو پاراستنی شاندی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رێ و شوێنی ئەمنی نوێ دەگرێتە بەر.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە پۆلیسی هەرێمەکەیان پلانی داناوە شاندی یانەی بارسێلۆنا لە هەمان هۆتێلی شاهانەکان بێت، بۆ ئەوەی هەردوو یانە پێکەوە بەرەو یاریگای کامپ نۆ بەرێ بکەون و بەمجۆرە هاندەران خۆیان لە کێشەکان بە دوور دەگرن و ئەرکی پاراستنیشیان ئاسانتر دەبێت.

ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە بەشێک لە هاندەرانی بارسێلۆنا پلانیان دارشتووە لە کاتی گەیشتنی یانەی ریال مەدرید بۆ شارەکەیان، پشێوی دروست بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button