ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بارسێلۆنا هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی گواردیۆلا دەدات

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت لە هاوینی ٢٠٢٠دا پیپ گواردیۆلا بگەڕێنێتەوە یانەکە و خۆی لە ناسەقامگیری بارودۆخی راهێنەرانەکانی رزگار بکات.

لەدوای رۆیشتنی راهێنەرە ئیسپانییەکەوە بارسا بە بەردەوام کێشەی جێگیری ئاستی راهێنەرەکانی هەیە،  بەگوێرەی سەندەی ئێکسپرێس  لەباری رازیبوونی گواردیۆلا بەجێهێشتنی مان سیتی ئەوا بارسێلۆنا دەیەوێت ئەو راهێنەرە بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی.

گواردیۆلا پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بلەوگرانادا هەیە و هاوژینەکەشی خاوەنی کۆمپانیایەکی گەورەی جلوبەرگە لە بارسێلۆنا. ئەوەی پڕوپاگندەکەی بەهێزترکردووە ناجێگیری ئاستی بارسایە لەم وەرزەدا لەسەر دەستی ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی.

گواردیۆلا لەگەڵ مان سیتی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگدایە و هیوایەکی ئەوتۆی بۆ بەدەست هێنانی خولەکە نەماوە. جگە لە بارسا ناوی بە چەند یانەیەکی دیکەوە بەستراوەتەوە لە نێویاندا گەڕانەوە بۆ بایەرن میونشن.

بابەتی زیاتر

Back to top button