ئینگلتەراگرنگترین

٤٠٠٠ یارییە لەدوای یەک یونایتد پشت بە ئەکادیمیاکەی دەبەستێت

Yariga App

یانەی مانچێستەر یونایتد گەیشت بە ٤٠٠هەمین یاری مێژووی یانەکەی کە بەلایەنیکەم یاریزانێکی ئەکادیمیای شەیتانە سوورەکان تییدا بەشداربێت.

مان یونایتد  بەدرێژایی مێژووی خۆی بەوە ناسراوە کە زۆر پشت بە یاریزانی لاو و دەرچووی ئەکادیمیاکەی دەبەستێت. یارییەکەی ئێوارەی ئەمڕۆش ٤٠٠٠ هەمین یاری بوو لەدوای یەک هەمیشە یاریزانی دەرچووی خۆی هەبێت.

پشت بەستنی ئەو یانەیە بە تێپەڕبوونی کات کەمی نەکردووە و بە پێچەوانەوە، لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ٧ یاریزانی  شەیتانە سوورەکان لە خۆیان بوون، ئەمەشیان خۆی لە خۆیدا ریکۆردێکە و  لە ٨٢ ساڵی رابردوودا یەکەمجارە ٧ یاریزانی پێکهاتەی سەرەکی یاریزانی ئەکادیمیا بن. بەگوێرەی سکای سپۆرت ، کۆتا جار  لە ١٩٣٠/١٠/٣٠ دا بووە بەرامبەر فولهام و لەو یارییەدا ٠-١ توشی شکست هاتوون.

یارییەکەی ئەمڕۆش بەرامبەر ئێڤەرتۆن بە بەرامبەربوون کۆتایی هات بە ئەنجامی ١-١. یانەی بەرامبەریش هەمان ڕێچکەی یونایتدی گرتووەتە بەر و ئەو نزیکەی ١٠٠٠ یاری دوای یەکە یاریزانێکی ئەکادیمیاکەی لە پێکهاتەی سەرەکیدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button