ئاسیائینگلتەرا

لەسەر قسەکانی ئۆزیل یارییەکەی ئارسناڵ و مان سیتی لە چین پەخش ناکرێت

یاریگا-کەناڵی ناوەندی چین ( سی سی تی ڤی) رایگەیاند یاری نێوان ئارسناڵ و مانچێستەر سیتی ناگوازنەوە دوابەدوای پۆستێکی مەسوت ئۆزیل لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ئۆزیل لە پێگەی خۆی نوسیبووی

برینی ساڕیژ نەبووی  کۆمەڵگەی موسڵمان، بەرگیرکردن لەپێناو جیانەکردنەوەی لە ئایینەکەیان. ئەوان قورئانەکانیان دەسوتێنن، مزگەوتەکانیان دادەخەن، قوتابخانەکان قەدەغە دەکەن و کەسایەتییە ئایینیەکان دەکوژن یەک بە یەک. خێزانە موسڵمانەکان دەنێرن لەگەڵ چینییەکان بژین، کچە موسڵمانەکان دەدەن بە پیاوی چینی  لەگەڵ هەموو ئەمەدا موسڵمانانی جیهان بێدەنگن و ئەرکی خۆیان لەبیر کردووە. ئەی نازانن رەوایی دان بەم تاوانانە خۆی تاوانە؟”.

بە ماوەیەکی کەم دوای ئەو پەیامەی ئۆزیل، راستەوخۆ ئارسناڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو باسەی بە “سیاسی” ناوبردوو و رایگەیاند ئەوان بەرپرس نین لە قسەکانی ئۆزیل بەڵام ئەوە نەبووە هۆی ئەوەی چین لە گەنەرز خۆشبن و بەر لە یارییە کە ئاشکرایان کرد بڕیاریانداوە  یاری یاریزانێک نەگوازنەوە کە سوکایەتی بە وڵاتەکەیان بکات.

بەگوێرەی سەرچاوەکان زیاتر لە یەک ملیۆن موسڵمان لە چین نێردراون بۆ کەمپێک  و زیندانی کراون. هۆکارەکەشی تەنها موسڵمان بوونیانە بە گوتەی ئۆزیل ئەم باسە وەک پێویست قسەی لێناکرێت و لەلایەن جیهانەوە پشت گوێخراون.

بابەتی زیاتر

Back to top button