ئاسیائینگلتەرا

ئۆزیل پەیامێک لەسەر بارودۆخی موسڵمانانی چین بڵاودەکاتەوە و ئارسناڵیش خۆی لێ بێبەری کرد

Yariga App

مەسوت ئۆزیل پەیامێکی هۆشداری لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاودەکاتەوە لە بارودۆخی خراپی بەشێکی زۆر لە موسڵمانانی چین.

ئۆزیل نوسیویەتی  “برینی ساڕیژ نەبووی  کۆمەڵگەی موسڵمان، بەرگیرکردن لەپێناو جیانەکردنەوەی لە ئایینەکەیان. ئەوان قورئانەکانیان دەسوتێنن، مزگەوتەکانیان دادەخەن، قوتابخانەکان قەدەغە دەکەن و کەسایەتییە ئایینیەکان دەکوژن یەک بە یەک. خێزانە موسڵمانەکان دەنێرن لەگەڵ چینییەکان بژین، کچە موسڵمانەکان دەدەن بە پیاوی چینی  لەگەڵ هەموو ئەمەدا موسڵمانانی جیهان بێدەنگن و ئەرکی خۆیان لەبیر کردووە. ئەی نازانن رەوایی دان بەم تاوانانە خۆی تاوانە؟”.

بە ماوەیەکی کەم دوای ئەو پەیامەی ئۆزیل، راستەوخۆ ئارسناڵ بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو باسەی بە “سیاسی” ناوبردووە “قسەکانی ئۆزیل بۆچوونی تایبەتی خۆیەتی و ئێمە وەک ئارسناڵ هەمیشە خۆمان دوورگرتووە لە بابەتی سیاسی”.

بەگوێرەی سەرچاوەکان زیاتر لە یەک ملیۆن موسڵمان لە چین نێردراون بۆ کەمپێک  و زیندانی کراون. هۆکارەکەشی تەنها موسڵمان بوونیانە.

Image result for east turkic muslims china"

بابەتی زیاتر

Back to top button