ئینگڵته‌را

ئارسناڵ یاریزانێکی بۆ سێ مانگ لەدەست دا

یاریگا-یانەی ئارسناڵ ی ئینگلیزی تووشی نەهامەتییەکی نوێ هات و کیران تیێرنی بەرگریکاری بۆ سێ مانگ لەدەستدا.

هاوینی رابردوو گەنەرز پێچەوانەی کلتوری خۆی بڕیاریدا بڕە پارەیەکی زۆر خەرجبکات. یەکێک لە گرێبەستەکانی ئەو یانەیە هێنانی کیران تیێرنی بوو پاش چاوەڕوانییەکی زۆر،  بەڵام لە یاری بەرامبەر وێستهام یاریزانە ٢٢ ساڵەکە ئازاری پێگەیشت و دەرکەوت شانی لەجێ چووە.

بەگوێرەی سکای سپۆرت کیران پێویستی بە زیاتر لە سێ مانگە بۆ گەڕانەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە ناوبراو لەم وەرزەدا بەدەست پێکانەوە دەیناڵاند و تەنها لە  ١١ یاریدا بەشداریکردووە یانەکەشی بەدەست قەیرانێکی قوڵی ئاست و لاوازی هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت.

جگە لەو یاریزانە هەریەک لە گرانیت شاکا، دانی سیبایۆس، هێکتۆر بێلیرین ، رۆب هۆڵدینگ پێکانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button