یاریگا-جەیدن سانچۆ ئەستێرەی یانەی بۆروسیا دۆرتموند بەردەوامە لەسەر ئاستە بەرزەکەی و بوو بە یەکەم یاریزانی ئەم وەرزەی ئەورووپا بگات بە ئامارێک.
هێرشبەرە ئینگلزییەکە سەرکردایەتی دۆرتموندی کرد بۆ سەرکەوتنێکی نوێ کاتێک ئەمڕۆ ٤-٠ شکستیان بە ماینز هێنا. بە تۆمارکردنی گۆڵێک و دروستکردنی گۆڵیکی دیکە سانچۆ بوو بە یەکەم یاریزان لەم وەرزەی پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا کە بتوانێت ١٠ گۆڵ تۆماربکات و ١٠ گۆڵ دروست بکات بە هەژمارکردنی خول و یارییە ئەورووپییەکان.
جەیدن لە کاتێکدا راستەوخۆ لە ٢٠ گۆڵدا بەشداربووە کە بە لە ١٩ یاریدا یاری کردووە و تەمەنیشی تەنها ١٩ ساڵە.
بەو بردنەوەیەی ئەمڕۆ دۆرتموند پارێزگاری لە پلەی سێهەم کرد و بایەرن میونشن لە پلەی چوارەم مایەوەوە سەرەڕای سەرکەوتنە گەورەکەیان بە ئەنجامی ٦-١ لە ڤێردەر برێمن. پلەکانی یەکەم و دووهەمیش لەلایەن میونشن گلادباخ و لایپزیگ داگیرکراون.